دوو دەروێشی ئیلامی لە تاران دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو کەس لە دەروێشە گونابادییەکان کە خەڵکی ئیلامن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

١١ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: دوو کەس لە دەروێشە گونابادییەکان کە خەڵکی ئیلامن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. ڕۆژی هەینی (٨ی پووشپەڕی ٢٠١٨ / ٢٩ی ژوئەنی ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە شاری تاران دوو کەس لە دەروێشە گونابادییەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

ناسنامەی ئەو دوو دەروێشە کوردە ”ئەمین عەلیزادە“ و ”جەلال موسەوی“ ڕاگەێندراوە.

سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لەو دوو هاووڵاتییە کوردە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، هێشتا چارەنووسیان نادیارە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە