دوو دەستبەسەر کراو لە شارەکانی سنە و شنۆ ئازاد کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو بەندکراوی کوردی خەلکی شارەکانی سنە و شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١١:١٢

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دا دوو بەندکراوی کوردی خەلکی شارەکانی سنە و شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٤ی فیوریەی ٢٠١٩)، عەلی ئیسماعیلی خەڵکی گوندی جاشێرانی شنۆ دوای نزیک ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتەی ٨٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

عەلی ئیسماعیلی ڕۆژی پێنجشەممە (٢٧ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٧ی ژانویەی ٢٧١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، مێهران محەمەدی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە  ڕۆژی  دووشەممە (١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢١ی ژانویە ٢٠١٩) لە گەڕەکی عەباس ئاوای شاری سنە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە