دوو لاو بە هۆی بێکاری و هەژاری کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شارۆچکەی نۆدشە بە هۆی هەژاری و بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٧ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٠:٣٢

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی شارۆچکەی نۆدشە بە هۆی هەژاری و بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی گوندی ”نروێ“ سەر بە شارۆچکەی نۆدشە بە ناوی ”عەبدولباست وەیسی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی وەیسی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، عەبدولباست بە هۆی هەژاری و بێکاری لە باخەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەر، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”ئومید ساڵحی“ بەهۆی هەژاری و بێکاری و لە ڕێگای خواردنی حەبەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە