لاوێکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

لاوێکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی ئومێد شادیخا تەمەن ٢٤ ساڵ نیوەڕۆی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن ه.

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ٠٠:٥٨


هەنگاو: پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

لاوێکی خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی ئومێد شادیخا تەمەن ٢٤ ساڵ  نیوەڕۆی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری هەڵیان کوتاووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دواتر دەستبەسەیان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئومێد (هێدی) شادیخا خێزاندار و باوکی منداڵێکی کەم تەمەنە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵ ئومێد شایدخا و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە