دوو لاوی مەریوانی دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەیان ئازاد کران

هەنگاو: دوو لاوی خەڵکی مەریوان کە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی دوو ساڵ پێشی شارەدێی ”نێ“ دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان ئازاد کران.

١٨ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٣:١٣

 

هەنگاو: دوو لاوی خەڵکی مەریوان کە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی دوو ساڵ پێشی شارەدێی ”نێ“ دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ دوو شەممە (١٨ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٩ی ژوئیەی ٢٠١٨)، زانیار مینویی و هادی ڕاستی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بەمەریوان دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو لاوە کوردە دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی نێ لە ساڵی ٢٧١٦ دەستبەسەر کان و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی ”ئاگردانی ئاڵای ئێران و لایەنگری لە حیزبە کوردستانییەکان“ هەر کامەیان حوکمی سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە دواتر لە دادگای پێداجوونەوە بۆ دوو ساڵ و دوو مانگ بۆ هەرکامیان کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە