دوو لاوی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو لاوی خەڵکی نەغەدە و ئورمیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کران.

٢ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٢:٠٤


هەنگاو: دوو لاوی خەڵکی نەغەدە و ئورمیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢١ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە لاوێکی خەڵکی گوندی “کوڕانە”ی ناوچەی تەورگەوەری ئورمیەیان بە ناوی “ئیسلام ئەنباخوون” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئیسلام ئەنباخوون تەقەی ئاسمانییان کردووە.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.


هەروەها، ڕۆژی جوارشەممە ٣١ی بانەمەڕ (٢٠ی مەی)، لاوێکی خەڵکی گوندی گەرگوولی نەغەدە بە ناوی “شەهاب ئاجی” دوای ئەوەی بانک کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە