دوو لاوی کورد لە ئورمیە و دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لە درێژەی دیاردەی خۆکوشتنی لاوانی کورد، دوو لاوی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٤٦

 

هەنگاو: لە درێژەی دیاردەی خۆکوشتنی لاوانی کورد، دوو لاوی دیکە لە شارەکانی ئورمیە و دیواندەرە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، پاش‌نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ١٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لاوێکی خەڵکی گوندی ''کەڵەکان''ی سەربە شاری دیواندەرە بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری دیواندەرە ناوی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٢٠ ساڵەی ''بێهنام نادری'' کوڕی عەتا ڕاگەیاند.

بێهنام بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی لە بیری ئاو هاویشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو کچێکی گەنج لە ئورمیە بەهۆی گرفتی کۆمەڵایەتی خۆی لە باڵاخانەیەکی چەند نهۆمی فڕێ داوەتە خوارێ و بەو شێوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوی ئەو هاووڵاتییە کە دانیشووی گەڕەکی ''شێخ تەپە''ی ئورمیە بووە، هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەکراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە