دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ لەلایەن ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو مێرمنداڵی خەڵکی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

١٦ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٧:٤٤

 

هەنگاو: دوو مێرمنداڵی خەڵکی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای مانگی ژانویەی ئەمساڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دوو مێرمنداڵی خەڵکی گوندی کانی سووری ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو دوو مێرمنداڵەی کە هەردوویان ١٧ ساڵ تەمەنیان هەبووە ”بارزان بابەکری“ و ”مێهدی کانی سووری“ ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو مێرمنداڵە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێرن دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو دوو مێرمنداڵە، چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، لانیکەم ١٥ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە