دوو مێرمنداڵی مەریوانی پاش مانگێک دەستبەسەر کران ئازاد بوون

هەنگاو: دوو مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

١٦ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٧:٥٧

 

هەنگاو: دوو مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی مەریوان دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٥ی مارسی ٢٠٢٠)، دوو مێرد منداڵی خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی ”ئوسامە بامداد“ و ”حەمید ئەژدەری“ پاش مانگێک دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

ئەو دوو میرمنداڵە تەمەن ١٦ ساڵە، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٨ی فێوریەی ٢٠٢٠)، لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لە کلوبێکی وەرزشی و بە بێ نیشان دانی بەڵگەی یاسایی، دەستبەسەر و لەکاتی دەستبەسەر کران ئازار و ئەشکەنجە درابوون.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە، ئوسامە و حەمید بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە