دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە

هەنگاو: مامۆستایەک و خوێندکارێک کە پێشتر و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی مەهاباد، دەستبەسەر کرابوون، دوایی کۆتایی لێپرسینەوە، بۆ بە

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٩:٤١

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: مامۆستایەک و خوێندکارێک کە پێشتر و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکرانەکانی مەهاباد، دەستبەسەر کرابوون، دوایی کۆتایی لێپرسینەوە، بۆ بەندیخانی ناوەندی ئورمیە گوازرانەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی “سیاوەش عەینی” و “کەیوان ئەنداز”دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکانیان لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپاوی ئورمیەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە گوازرانەوە.

سیاوەش عەینی ٢٣ ساڵ مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی “حاج عەبدووڵا رۆستەم زادە” لە شاری مەهابادە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە دەستبەسەر کرابوو.

کەیوان ئەنداز خوێندکاری رشتەی زمانی ئینگلیزی زانکۆی تەورێزە کە سەرەتای مانگی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکان ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و هەواڵی دەستبەسەرکرانەکەی تا ئێستا میدیایی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە