دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار کە یەکێکیان تەمەنی ٥١ ساڵە حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو:دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار کە بەفرانباری ساڵی پار دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگات قەزایی ئێرانەوە، سەرجەم حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٠:٥٧

 

هەنگاو:دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار کە بەفرانباری ساڵی پار دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگات قەزایی ئێرانەوە، سەرجەم حوکمی ٣٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار، دوو هاوڵاتی خەڵکی ئەو شارە بە ناوەکانی  ”محەمەد ئیبراهیمی“ ٥١ ساڵان و کوڕی ئەحمەد و هەروەها ”ناسێح خالیدی“ کوڕی مستەفا، حوکمی ٣٠ ساڵ بەدنکرانیاین بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”کۆبوونەوەی نایاسایی و تێكدانی ئاسایشی و ئەمنیەتی گشتی و ئەندام بوون لە حیزبە کوردستانیەکانی  دژبەری ئێران“ بەسەریاندا سەپێندراوە.

محەمەد ئیبراهیمی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە بەند کراوە و ناسێح خالیدی دوای ئازادی بە دانانی بارمتە لە ئێران هاتووەتە دەرەوە و لە یەکێک لە وڵاتەکانی دراوسێی ئێران نیشتەجێ بووە.

محەممەد ئیبراهیمی لە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانبار و ناسێح خالدی کە کارمەندی نەخۆشخانەی پیرانشار بووە لە ١٦ی بەفرانباری ساڵی ساڵی ڕابردوو (ژانویەی ٢٠١٨) دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە