دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی ئورمیە لە سێدارە دران

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٠:٠٤

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە(١٣ پوشپەڕی ٢٧١٨/ ٤ ژوئیەی ٢٠١٨) حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست  دەستبەسەر و لە لایەن دەزگایی دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

شەوی ڕابردوو بەرپرسانی بەندیخانە، ٣ هاووڵاتییان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەسی گواستبوویەوە کە کەسێکیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراو، حوکمی سێدارەکەی هەڵوەشایەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە