دوو هاووڵاتی لە دیواندەرە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بەرپرسی ئینتزام

٣ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:٥٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بەرپرسی ئینتزامیی پارێزگای سنەش پشتڕاستی دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

ناسنامەی یەکێک لەو کەسانە بە ناوی بێهنام خوسرەوپەنا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و هەتا ئێستا ناسنامەی کەسی دووەم نەزانراوە.

عەلی ئازادی، فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە کە ئەم دوو کەسە بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان “ بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی” دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە