دوو هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە بەخشی لاجانی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

٧ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٨:٣٤

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە بەخشی لاجانی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار (کۆتایی بەفرانبار / نێوەڕاستی مانگی ژانویە) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی پەسوێ بە ناوی محەمەد ئەمین و کوڕەکەیان بە ناوی ”موسا ئیسماعیلی“ تەمەن ٢٢ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئیسماعیلی، موسا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و دوای دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی، چارەنووسی نادیارە و نازنرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.

لەلایەکی دیکەوە،  ڕۆژی چوارشەممە (٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢٣ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار لاوێکی دیکەی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی پەسوێیان بە ناوی ”عادڵ قادری“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

عادڵ قادری بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی ئێران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە