دوو هاووڵاتی کورد لەلایەن دادگایەکی خوراسانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و گیلان لە باکووری ئێران، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و

٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٣:٢٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کوردی خەڵکی پارێزگاکانی خوراسانی ڕەزەوی و گیلان لە باکووری ئێران، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و پێبژاردنی پارەیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢ی شاری کەلاتی نادری سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، دوو هاووڵاتیی کوردی بەناوەکانی ”مێهدی گەنج بەخش“ خەڵکی کەلات و ”کامبیز کازمی“ خەڵکی ڕوودبار لە پارێزگای گیلان هەر یەک بە ٢ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٤٠٠ هەزار تمەن مەحکووم کردووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگەی تۆڕی پەیووەندی ئیدارەی موخابراتەوە و لەلایەن دادوەر حوسین موختاری فەرد بە سەر ئەو دوو هاووڵاتییەدا سەپاوە.

دادگا بەو هۆیەوە کە کامبیز کازمی پێشتر هیچ پێشینەیەکی نەبووە و بە پشتبەستن بە ماددەکانی ٤٦ و ٥٤ ی یاسای ئیسلای حوکمەهەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ هەڵپساردووە.

 

مێهدی گەنج بەخش چالاکی فەرهەنگی کورد لە خوراسان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە و دواجار لە ژێر گوشاری ئەو ناوەندانە ناچار بوو زێدی خۆی بە جێ بهێڵێت و ئێستا لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێی ئێران نیشتەجێیە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە