دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە پاش چوار مانگ هێشتا دەستبەسەرن

هەنگاو: دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکانی مانگی بانەمەڕی شاری بانە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە ڕاگیراون و ماف

٩ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٣:١٤

 

هەنگاو: دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکانی مانگی بانەمەڕی شاری بانە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە ڕاگیراون و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لێ زەوت رکاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هە ریەک لە محەمەد کەریمی و یووسف ئەحمەدی کە سەرەتای مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوون، پاش چوار مانگ هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای شارام فەڕی شاری سنە ڕاگیراون.
 
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لی زەوت کراوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراون.

محەمەد کەریمی ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ (٢٥ی ئاوریل) لە گەڵ دوو برای دیکەی بە ناوەکانی ”کەریم و بارزان“ و هەروەها باوکی بە ناو ساڵح کەریمی دەستبەسەر کرابوو. سێ ئەندامی دیکەی ئەو بەماڵەیە ئازاد کراون.

هەروەها، یووسف ئەحمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕ لەکاتێکدا بە گوللەی هێزەکانی سپای پاسداران لاقی ڕاستی پێکرابوو، دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە