دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز دوای ٨ مانگ بە بارمتە ئازاد کران

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی مەلقەڕنی سەقز بە ناوەکانی محەممەد فەدەوی و محەممەدی مەهجوور کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٥:٣٤



هەنگاو: چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی مەلقەڕنی سەقز بە ناوەکانی محەممەد فەدەوی و محەممەد مەهجوور کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، محەممەد مەهجوور ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٣ی جولای ٢٠٢٢) دوای زیاتر لە ٨ مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

ڕۆژی ڕابردووش محەممەد فەدەوی دوای نزیکەی ٨ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٧٥٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی سەقز لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراون.

محەممەد مەهجوور ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) و محەممەد فەدەوی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەز (٥ی دیسەمبەر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرابوونەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە