دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا لە مەریوان دەستبەسەر کران

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتی کوردیان لە مەریوان دەستبەسەر کردووە.

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٢:١٠

 

هەنگاو:هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتی کوردیان لە مەریوان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٢٢ی سەرماوزی ٢٧١٨/ ١٣ی دێسامبری ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان گەنجێکیان بە ناوی “زانیار مورادی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

زانیار مورادی خەڵکی ئاوایی سلێنی سەوڵاوا بووە و لە شوێنی کارەکەی لە شارەکی پیشەیی مەریوان دەستبەسەر کراوە.

لە لایەکی دیکەوە و بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتیەکی خەڵکی ئاوایی بڵبەری سەوڵاوا بە ناوی “حەمید ئەحمدی” لە مەریوان دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون، لەبەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە