دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراون

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران دوو لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شنۆیان دەستبەسەر و پاش ٢٤ کاتژمێر ئازادیانی کردووە.

١٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢١:٠١

 

هەنگاو: هێزەکانی سپای پاسداران دوو لاوی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری شنۆیان دەستبەسەر و پاش ٢٤ کاتژمێر ئازادیانی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی بەفرانباری ٢٧١٨  ٧ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزەکانی سپای پاسداران دوو لاوی خەڵکی گوندی حەسەن نوورانیان بە ناوەکانی ”عەبدولکەریم کاکۆڵ“ و“سابیر زولقەڕنەین (ئەسکەندەری)“ دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو لاوە لە ناو ئۆتۆمبێلێک بوون و لە شاری شنۆوە بەرەو حەسەن نووران گەڕاونەتەوە کە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێەکەیان ڕادەگیرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو دوو کەسە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، عەبدولکەریم و سابیر دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کراون، بەڵام ئەشکەنجە دراون و بێ ڕێزییەکی زۆریان پێکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە