دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ پاش سێ مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە یەکیان تەمەنی لە ژێر ١٨ ساڵەوەیە و سێ مانگ لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٩ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١١:٢٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە یەکیان تەمەنی لە ژێر ١٨ ساڵەوەیە و سێ مانگ لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٦ فێوریەی ٢٠٢١)، ئەمین ڕەحمانی تەمەن ١٧ ساڵ و ئەحمەد خۆشمیرزاد، تەمەن ٣٢ ساڵ که ڕۆژی یەکشەممە پاش سێ مانگ دەستبەسەری له دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە، گوازرانەوە بۆ بەندی "ناوەندی چاکسازی و پەروەردە و سیاسی"ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

ئەمین ڕەحمانی کوڕی لوقمان و ئەحمەد خۆشمیرزاد کوڕی عەڕەب، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٩ی نۆڤامبەری ٢٠٢٠)، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی زاهیدانەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان و پڕۆپاگەندە لە دژی حکوومەت تۆمەتبار کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە