دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئی

٧ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٣:٣٤

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە زستانی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی نۆشیروان ڕەزایی تەمەن ٢٦ ساڵ و پەیمان تەبەرخوون تەمەن ٢٤ ساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە حکوومەت هەر کامەیان سزای ٤ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ مانگ بەندکران و ٢ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو کەم کراوەتەوە.

نۆشیروان ڕەزایی و پەیمان تەبەرخوون هەر دوو خەڵکی گوندی هێلیزئاوای مەریوانن و ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (١٤ی فێوریەی ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرانەوە.

پەیمان تەبەرخوون و نۆشیروان ڕەزایی دوای ٢٥ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووریی تاکەکەسی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠ و ٨٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوون.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون و هەواڵی دەستبەسەر کرانیان میدیایی نەکراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە