دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کە ئورمیە لەکاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢١:٥٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی  کە ئورمیە لەکاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کرابوون، حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا دادگای شۆڕشی ئورمیە دوو هاووڵاتیی خەڵکی زەی مەرگەوەڕی بە ناوەکانی ”سیامەند شەهسەوار“ و ”شێرزاد شەهسەوار“ هەر کام بە ٥ ساڵ بەندکران مەحکووم کردووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بەسەر ئەو دوو کەسەدا سەپێندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی بەفرەنباری ساڵی ڕابردوو لەکاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان و لە خاڵی سنووری حاجی عومران، لەلایەن هێزە ئیلاعاتییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرابوونەوە.

سیامەند و بێهزاد دوای دانێشتنی دادگا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە