دوو هاووڵاتیی دیکە لە پاوە و بۆکان دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خەڵکی پاوە و بۆکان دەستبەسەر کران.

٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: لە درێژەی ڕەوتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خەڵکی پاوە و بۆکان دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە( ٤ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٥ دێسامبری ٢٠١٨)، هێزەکانی سەر بە پاراستنی زانیاری سپای پاسدارا هەڵیان کوتاوە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە و دەستبەسەریان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”مەربووت محەمەدی“ ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە (١ی بەفرانبار / ٢٢ی دێسامبر)، هێزە ئەمنییەکانی حکومت لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ”سەعید خاکی“ دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە بۆکانییە لە شوێنی کارەکەی لە ئەمیرئاوای بۆکان دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکی نەزانراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە