دوو هاووڵاتیی دیکە لە بانە و سەوڵاوا دەستبەسەر کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شارەکانی بانە و سەوڵاوای پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:٤٦

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە شارەکانی بانە و سەوڵاوای پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناوی ”حشمەت ئادمەن“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

حشمەت خێزاندار و خەڵکی گوندی ئەسپەڕێزی سەوڵاوا بووە کە لە شوێنی کارەکەی لە شارەکی کانی دیناری مەریوان و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دووکانی خزمەتگوزاری کۆمپیۆتەری هەبووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام ماوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە (٣ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٤ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی ”سینا ئەحمەدی“ بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کراوە.

هەمان ڕۆژ، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ”ڕەزا مریەمی و پەیام ئەنوەری“ دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە