دوو هاووڵاتیی دیکە لە بانە و کرماشان دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەلکی شارەکانی بانە و کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

١٧ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٠٣

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەلکی شارەکانی بانە و کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە یەکەم ڕۆژەکانی خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری کرماشان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی ”کاکەمیر دەروێشی“ لە گەڕەکی دەرەدرێژ  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەڕێنی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

لەلایەکی دیکەوە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”هیوا شەعبانی“ بە تۆمەتی پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە