دوو هاووڵاتیی دیکە لە جوانڕۆ دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری جوانڕۆ، دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٩، ١١:٠٨

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە شاری جوانڕۆ، دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٤ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی ”حەمزە عەزیزی“ و “کاوە ساڵحی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە لە درێژەی دەستبەسەر کرادنی بەربڵاوی هاووڵاتیانی جوانڕۆ دوای خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە