دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە بازرگان دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی شارەکانی باکووری پارێزگای ئورمیە، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی

١ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٩:٥٤

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی شارەکانی باکووری پارێزگای ئورمیە، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری بازرگان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بەخشی بازرگان سەر بە شاری ماکۆ لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی ئەو دوو کەسە ”مەحموود شووشی“ تەمەن ٢٦ ساڵ و ”حەسەن عەجەمی“ تەمەن ٢٤ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە چالدێران، شووت و ماکۆ و دوای کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران، دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە