دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە تاران دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە پارێزگای تاران دەستبەسەر کران و بە هەژمارکردنی ئەو دوو حاڵەتە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج

٣٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٦:٣٦

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە پارێزگای تاران دەستبەسەر کران و بە هەژمارکردنی ئەو دوو حاڵەتە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی کورد لە تاران دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دەماوەند هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”هیوا جەلیلی“ کوڕی ئیبراهیم و خەڵکی گودی ئەوێهەنگ سەر بە شاری سنەیان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە  بە تۆمەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی و بەکار هێنانی جامانە لە زەماوەند، دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی دووشەممەش برایەکی هیوا بە ناوی سەیفوڵڵا جەلیلی هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی بەشیر حاتەمی و غەفوور یاری هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوون.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”عەلی قادری“ کوڕی عوسمان لە جووت سایتی سەعادەتی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وێرای لێدان و کوتانی دەستبەسەر کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسر کراوە و ساڵی ڕابردووش هەر بەو تۆمەتەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە