دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو لە سنە و سەوڵاوا ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و سەوڵاوا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

٢ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٤:٤٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە و سەوڵاوا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٠ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، فەرزاد حوسێنی، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی ”دێوەزناو“ی سەوڵاوا بە دانانی بارمتەی زۆری یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

فەرزاد حوسێنی ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیرابوو.

هەمان ڕۆژ، ئەفشین شەیخولئیسلامی وەتەنی، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە دوای نزیکەی ٣ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەفشین شەیخولئیسلامی چالاکی سیاسی خەڵکی سنە ڕۆژی شەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە