دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی کورد بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی نەغەدە و ئورمیە کە نزیکەی سێ حەفتە پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنیی

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢١، ٢١:٠٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی نەغەدە و ئورمیە کە نزیکەی سێ حەفتە پێش ئێستا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٣ی مەی ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی "خالید ئیسماعیلی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی نەغەدە و "نادر مێهری" تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئورمیە دوای ١٧ رۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

خالید ئیسماعیلی و نادر مێهری ڕۆژی هەینی ٢٧ی خاکەلێوە (١٦ی ئاوریل) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شارەکانی نەغەدە و ئورمیە دەستبەسەر کرابوون و لەماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ گروپە ئایینیە توندئاژۆکان تۆمەتبار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە