دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە دوای ٨ مانگ بە شێوەی کاتی ئازاد کران

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە بە ناوەکانی کەریم پزشکی و سەعید ڕەشیدی ٦١ ساڵە دوای ٨ مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی شەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٩

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٢:٥١


هەنگاو: یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی بانە بە ناوەکانی کەریم پزشکی ٥٢ ساڵ و سەعید ڕەشیدی ٦١ ساڵە دوای ٨ مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی شەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٩ی جولای ٢٠٢٢) هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملیۆن تەمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کران.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو دوو بەندکراوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە: ''ئەم دوو کەسە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراون.''

سەعید ڕەشیدی خەڵکی گوندی چۆمان و کەریم پزیشکی خەڵکی گوندی نجنێ سەر بە شاری بانە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) هاوڕێ لەگەڵ لانی کەم ١٧ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرانەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ماوەی چەند مانگ لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و تەنانەت کاتێک مانگی بەفرانباری پار باوکی سەعید ڕەشیدی کۆچی دوایی کرد ناوەندە ئەمنییەکان ئیزنیان نەدا کە ناوبراو لە ڕێوڕەسمی ناشتن و هەروەها سەرەخۆشیی باوکی بەشداری بکات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە