دوو هاووڵاتیی مەهابادی پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

١٣ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٦:٣٢

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٣ دێسامبری ٢٠٢٠)، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی سولەیمان کەریم پوور و خالید محەمەدزادە دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی خوڕخوڕەی ئەو شارەن، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد دەستبەسەر و لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی سپای مەهاباد و ئورمیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سولەیمان کەریم پوور و خالید محەمەدزاە به تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و لەو ماوەیەدا لە هەبوونی مافی دەستپێڕاگەیشتن به پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە