دوو هاووڵاتیی کورد حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ئیلام لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

٤ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٢:٤١

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و ئیلام لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو هاووڵاتیەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “ئەحمەد شاهد” لەلایەن دادگای شۆرشی ئیلام، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومتی ئێران حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی “ماف نیو”، ئەحمەد شاهید کە ئەندامی بەسیج بووە لە  ڕیکەوتی ٨ی مانگی رەزبەری ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان و ناردنی زانیاری نهێنی دەستبەسەر و دواتر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە، مەجید ئومیدی خەڵکی کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارەوە حکومی ٣ مانگ بەدنکرانی بەسەردا سەپندراوە.

مەجید ئەحمەدی ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی  کوردی دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە