دوو هاووڵاتیی کورد حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: دوو بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون، لەسەریەک حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

١٨ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٣:١٦

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون، لەسەریەک حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو. ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، دانیشتنی دادگایی دوو هاووڵاتیی کود کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون بەڕێوە چوو و سەرجەم بە ١١ ساڵ بەندکران، حوکم دران.

بە پێی ئەو حوکمە کە لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە سەپێندراوە، واحید بێبەهانی کوڕی مستەفا و خەڵکی پیرانشار حوکمی ٦ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی قەزوێن و حەسەن گەڵوانی کوڕێ ئەحمەد و خەڵکی نەغەدە، حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیلیان بۆ بڕاوەتەوە.

ئەو حوکمە لەلایەن دادوەر عەلی شێخلوو و بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بەسەر ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە دا سەپێندراوە.

واحید و حەسەن ١٤ی بانەمەڕێ ئەمساڵ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرانەوە.

حەسەن گەڵوانی ئێستا لە بەندی ٣ و ٤ی بەندیخانەی ئورمیە و واحدیش لە بەندی ١٤ی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە