دوو هاووڵاتیی کورد حوکمی ١٨مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و ماکۆ لەلایەن دەزگایی دادوەریی حکوومتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

١٣ خەرمانان ٢٧١٩، ٢١:٥٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و ماکۆ لەلایەن دەزگایی دادوەریی حکوومتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆرشی ئورمیە، “حەمید بەلخکانلوو” تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی ماکۆی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بە یەک ساڵ بەندکران مەحکووم کردووە.

حەمید بەلخکانلو، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧١٩ (١٨ی ژوئەنی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ لە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧١٩(٢ی سپتامبری ٢٠١٩)، جەعفەر پەکەند خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای عمومی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

جەعفەر پەکەند تەمەن ٥٠ساڵ و خەڵکی بۆکان ڕۆژی چوارشەممە (١٩ی پوشپەر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە