دوو هاووڵاتیی کورد ۷ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی سیاسی لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئێرانەوە حوکمی ۷ ساڵ بەندکرانیان بۆ بڕایەوە.

٢٥ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٣٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی سیاسی لەلایەن دەزگای قەزایی  حکومەتی ئێرانەوە حوکمی ۷ ساڵ بەندکرانیان بۆ بڕایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی شەممە (۲٠ی خەزەڵوەری ۹٦/  ۱۱ی نۆڤەمبری ٢٠١٧) دادگای شۆڕشی سەقز هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی هێمن مام قادری و هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەنای مستەفا ئەحمەدزادە بە تۆمەتی هاوکارئ لەگەڵ حیزبە کوردییەکان بە ۷ ساڵ بەندکران مەحکووم کردوە.

بەپێی ئەو حوکمە هێمن مام قادری بە ٥ ساڵ و مستەفا بە ۲ ساڵ بەندکران حوکم دراون.

پێشتر هەواڵی  مەحکووم کرانی هێمن مام قادری لەلایەن “هەنگاو”ەوە بڵاو کرابوویەوە بەڵام هەواڵی مەحکووم کرانی مستەفا ئەحمەدزادە هەت ئێستا بە میدیایی نەکرابوو.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کۆتاییەکانی بەهاری ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کرابوون.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێمن مام قادری ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکا و مستەفا ئەحمەدزادە بە بارمتەی ۳٥٠ ملیۆن تمەن هەتا کاتی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە