دوو هاووڵاتیی کورد لە سنە و سەردەشت دەستبەسەر کران

هەنگاو:دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و سەردەشت لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دژبەری ئێران، دەستبەسەر کران.

٢٨ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:١٦

 

هەنگاو:دوو هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سنە و سەردەشت لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دژبەری ئێران، دەستبەسەر کران.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخرای مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمرۆ دووشەممە (٢٨ی جۆزەردان ٢٧١٨/ ١٨ ی ژوئەن ٢٠١٨) هاووڵاتیەکی خەڵکی سنە بە ناوی ”فاروق ڕۆستەمی“ کوڕی فەرەج دوایی بانگهێشت بۆ دادگای شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

فاروق ڕۆستەمی خەڵکی ئاوایی تەوریوەری شاری سنە و برا گەورەکەشی بە ناوی باقر رۆستەمی ڕۆژی هەینی (١١ جۆزەردانی ٢٧١٨/ ١ی ژوئەنی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەردەشت دوای هێرش بردنەسەر ماڵی هاوڵاتیەکی دانیشتووی ئاوایی ژاژۆکە بە ناوی “قادر”، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەم سێ هاووڵاتیە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران، دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە