دوو هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو برای خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کران.

٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١١:٢٢

 

هەنگاو: دوو برای خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ئورمیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی شکور جەباروند و کامیل جەباروەند، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

پاش تێپەڕێنی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییەدا و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان، هیچ هەواڵێک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە