دوو هاووڵاتیی کورد لە پاوە و سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد دوو کەسی دیکە لە شارەکانی پاوە و سنە لەلایەن ناوەندە

٢٥ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٣:١٨

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد دوو کەسی دیکە لە شارەکانی پاوە و سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستەبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری پاوە لاوێکیان بە ناوی “فەریار بێهنام” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژ (١١ی ئاگۆست)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری نسە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەمیر هووشمەند و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتەپاڵیان و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە