دوو هاووڵاتیی کورد لە کامیاران دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٣:٠٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە (ئاسۆی ڕۆژهەڵات)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی نەجەف ئاوای کامیاران بە ناوەکانی ”سەلاح ڕەعنایی“ و ”حەمید بێهجەتی“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، حەمید بێهجەتی دوای ٢٤ کاتژمێر ئازاد کراوە، بەڵام مۆبایلەکەی لێ زەوت کراوە و پێی نەدراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی سەلاح ڕەعنایی نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراوە.

هەتا ئێستا هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە