دوو پیاوی بەساڵاچوو بە هۆی هەژاری خۆیان کوشت

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو پیاوی بە ساڵاچوو کە یەکێکیان کرێکار بووە لە شارەکانی سەقز و تیکاب کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٤ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٣١

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو پیاوی بە ساڵاچوو کە یەکێکیان کرێکار بووە لە شارەکانی سەقز و تیکاب کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٩)، پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی تیکاب بە ناوی ”سدیق مەجنوونی“ کە تەمەنی ٥٢ ساڵ بووە، بە هۆی هەژارییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی (٢١ی پووشپەر / ١٢ی ژوئیە) پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”قادر ڕەزایی“ خۆی هەڵواسیوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز ڕایگەیاند کە قادر ڕەزایی کرێکار بووە و بە هۆی هەژارییوە خۆی کوشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە