دوو پێشمەرگەی بەدیل گیراوی پاک لەژێر ئەشکەنجەدان

هەنگاو: دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان(پاک)، دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە و ئێستا لەوێ ڕاگیراون.

٦ خەرمانان ٢٧١٨، ١٨:١٧

 

هەنگاو: دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان(پاک)، دوای دەستبەسەر کرانیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە و ئێستا لەوێ ڕاگیراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو پێشمەرگەی پاک بەناوەکانی هوشمەند عەلی پوور خەڵکی سەردەشت و محەممەد ئوستادقادر خەڵکی سەقز، دوای ئەوەی دەستبەسەر کراون، ئێستا لە ژوورە تاکەکەسییەکانی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.

سەرچاوەیەکی جێگای متمانە لەو پەیوەندییەدا بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە ” ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە سەخت ترین شێوە ئەشکەنجە کراون و داوایان لێکراوە کە ناوی دۆست و هاوڕێیانی خۆیان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرا بکەن.“

ئەم دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان، دوایی هیرشێک کە لە ڕۆژی هەینی (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٣ی ئاگۆستی ٢٠١٨)  کرایە سەر ئیدارەی ئاگاهی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراونن.

شەوی ١٦ی گەلاوێژ و تەنیا دوایی ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانیان، دانپێدانانی زۆرەملەی ئەم دوو پێشمەرگەی پارتی ئازادی لە تلویزیۆنی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە.

پارتی ئازادی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەو دوو پێشمەرگە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژ دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە