دوو چالاکی ژینگەپارێزی بۆکانی بەدانانی بارمتە ئازاد بوون

هەنگاو: دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان دوای زیاتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە دانانی ب

٣٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٥:١٣

 

هەنگاو: دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان دوای زیاتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٧ی ئاوریلی ٢٠١٨)، دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “حامید سپێهری” و “جەعفەر ئیبراهیمی“ دوایی  زیاتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملوین تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشنی دادگا ئازاد کراون.

حامید و جەعفەر، ڕۆژی شەممە(٢٠ی ڕەشەمەی٢٧١٨، ١١ مارسی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوون.

شایانی باسەئەم دوو هاووڵاتیە ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لە شاری بۆکان بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە