دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: دو چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

١٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٥:٣٦

 

هەنگاو: دو چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ سێشەممە (١٣ی خەرمانان ٢٧١٨/ ٤ی سپتامبر ٢٠١٨) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خالید حوسەینی و موزەفەر ساڵح نیادوو چالاکی ککرێکاری خەڵکی ئەو شارە و دەستبەسەریانیان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیاریکە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو چالاکە کرێکاریە لەبەر دەست نیە و دوایی دەستبەسەر کران گوازراونەتەوە شوێنێکی نادیار.

ئەو دوو چالاکە لەماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەنجدام دراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە