دوو ژن لە شنۆ و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٥ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢٠:٥٢

 

هەنگاو: لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو ژن لە شارەکانی شنۆ و پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، ژنێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ”شەرمین ئەحمەدی تەپەڕەش“ کچی ”وەیسە“ هەولی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لەشاری شنۆ ڕایگەیاند کە شەرمین بە هۆی کێشە لە گەڵ هاوژینەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی (٤ی خەزەڵوەر / ٢٦ی ئۆکتۆبر)، ژنێکی تەمەن ٣ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”مریەم جەنگەڵی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

مریەم لە گەڵ هاوژینەکەی کیشەی بووە و خۆی لە نۆهەمی چوارەمی باڵەخانەیەکەوە خستووەتە خواروە. ناوبراو ساڵی ڕابردووش هەوڵی خۆکوشتنی دابوو.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە (٢ی خەزڵوەر / ٢٤ی ئۆکتۆبر)، لاوێکی خەڵکی سنەش بە ناوی ”سرووش مەحموودی“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە