دوو ژنی کورد حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا

هەنگاو: دوو ژنی بەندکراو لە بەندیخانەی خۆی، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەر سەپێندرا.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٥:١١

 

هەنگاو: دوو ژنی بەندکراو لە بەندیخانەی خۆی، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەر سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی کوردی خەڵکی ماکۆ بە ناوی “گوڵیستان جنیکانلوو” لەلایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە بە تۆمەتی “زینا” حوکمی سێدارەی بەسەر سەپا.

ئەو حوکمە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەسەر گولیستان سەپێندراوە و ڕۆژی ڕابردوو بە ناوبرا ڕاگەیەندراوە.

گولیستان جنیکانلوو دایکی دوو منداڵە و ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی زینا، دەستبەسەر کراوە دوایی ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

هەروەها دادگا، پیاویکی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو پەروەندە بە سێدارە مەحکووم کردووە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی ئەو پیاوە ئاشکرا نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ژنێکی بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی خۆی بە ناوی “زەهرا درەخشانی” تەمەن ٣٧ ساڵ بە تۆمەتی زینا، حوکمی سێدارەی بەسەر سەپێندراوە. ناوبراو دوو ساڵە لە بەندیخانەی شاری خۆی بەند کراوە.

ئەو دوو ژنە دوایی تۆماری سکاڵا لەلایەن هاوژینەکانیانەوە دەستبەسەر کراون و ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری خۆی ڕاگیراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە