دوو ژنی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دران

دوو ژنی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دران

11:16 - 23 July 2019

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو ژنی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە (١ی گەلاوێژی ٢٧١٩/ ٢٣ی ژوئیەی ٢٠١٩)، حوکمی سێدارەی دوو ژن لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.

هەوآڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو ژنەی کە لە سێدارە دراون”ئاراستە رەنجبەر” و نازدار وەتەنخاه” ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو ژنە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە کوشتنی ئەنقەست لە کەیسێکی هاوبەشدا دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئاراستە رەنجبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی و نازدار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی ماوەی ١٥ ساڵە لە بەندیخانەی ئورمیە دەستبەسەر کرابوون.