دوو کرێکار لە سەقز و دیواندرە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: لە دوو ڕوداوی جیاجیادا، ٤ کرێکار لە شارەکانی دیواندرە و سەقز بوونە قوربانی کە دو کەسیان گیانیان لەدەست دا.

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:١٧

 

هەنگاو: لە دوو ڕوداوی جیاجیادا، ٤ کرێکار لە شارەکانی دیواندرە و سەقز بوونە قوربانی کە دو کەسیان گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی شەممە (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ١١ ئاگۆستی ٢٠١٨)، سێ کرێکاری کارگەی قەندی محەمەدی لە شارەکی پیشەیی قارەوا بە هۆی تەزوویی کارەباوە بوونە قوربانی.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی تەزووی کارەباوە کەسێک بە ناوی سەید بیهزاد حوسێنی گیانی لەدەست داوە و دو کرێکاری دیکە بە تووندی بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێن جشەممەی ڕابردوو، بە هۆی وەرگەڕانی ئامێریکی کۆمپاین لە شاری دیواندەرە، شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا، ناسنامەی ئەم شۆفێرە بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە