دوو کرێکار لە شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام گیانیان لەدەست دا

هەنگاو: دوو کرێکار لە شاری ئعیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە کاتی کارکردندا و بە هۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەست دا.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٢١:٠٦

 

هەنگاو: دوو کرێکار لە شاری ئعیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام لە کاتی کارکردندا و بە هۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ۲٦ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ (١٧ی جولای ۲۰۲۱)، دوو کرێکای خەڵکی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا.

پەیامنێری هەنگاو لە ئیلام ڕایگەیاند، "عەلی محەمەدی" دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و کرێکارێکی دیکەش کە هێشتا ناوی ئاشکرا نەکراوە، پاش گواستنەوەی بۆ بنکەیەکی تەندروستی، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.

ئێران لەو وڵاتانەیە کە لە بواری جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی بۆ کرێکاران، کەمترین کار کراوە و لە نێو وڵاتانی جیهاندا، لەمبارەیەوە لە پلەی ۱۲۱ دایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە