دوو کرێکاری مەریوانی بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: دوو کرێکاری لاو لە یەکێک لە گوندەکانی مەریوان بە هۆی داتەپینی بیری ئاوەوە گیانیان لە دەست دا.

٣ خەرمانان ٢٧١٨، ١٩:٣٩

 

هەنگاو: دوو کرێکاری لاو لە یەکێک لە گوندەکانی مەریوان بە هۆی داتەپینی بیری ئاوەوە گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، دوو کرێکاری خەڵکی مەریوان لە کاتی کار کردن و هەڵکەندنی بیری ئاو، بە هۆی داتەپینی بیرەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەریوان ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە لاوەی ”موختار نەسیم و عوسمان ئیلاهی“ ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو کەسە هەر دوویان خەڵکی گوندی گوێزە کوێرە بوون و ڕووداوەکەش هەر لەو گوندە ڕووی داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە